ڕه‌شان

حه‌زی ئیمشه‌وت
له‌ سیمای بێ نامۆیی ئه‌م جاره‌تدا

ته‌نها ئازارێكی دڵ پچڕێنه‌ شك ده‌به‌م

كه‌وا ئه‌م جاره‌ من تاوان بارم

ده‌پێم بڵێ،

كام به‌شی دڵمت بۆ له‌ت له‌ت بكه‌م؟

له ‌نێوان‌ بێ ده‌نگی تۆ و ئه‌م ئازاره‌دا

بڕوا ناكه‌م بتوانم حه‌زی ئیمشه‌وت

به‌ جێ بێنم!

چۆن بتوانم بكوژم دڵێ

كه‌ هه‌موو ساتێك تۆی تیا ئه‌لاوێنم!

ببوره‌ لێم ناتوانم حه‌زی ئیمشه‌وت به‌ جێ بێنم..

دایکی وه‌ته‌ن
مه‌رگ بگه‌ره‌ فریام، ژیانم خه‌ریکه‌ ده‌مکوژێت!

له‌ چوارده‌ورم چرپه‌ چرپی ئازاره‌کان دێن، هێنده‌ سه‌ر لێ شێواون مه‌گه‌ر ته‌نها خۆم بزانم له‌ کام شوێنی جه‌سته‌م سه‌ر هه‌ڵدێنن. هه‌رچه‌ند ده‌که‌م پێم شه‌رمه‌ پێیان بڵێم خۆ ئێوه‌ له‌ جه‌سته‌ی منن؟ بۆچی هێنده‌ به‌ ئازارم خۆش حاڵن؟

ئاخ له‌ زه‌مانه‌، هه‌تا دوێنێ بوو له‌ سه‌ر پێستی سپی و ناسکم موچوڕکه‌ی ئازادیان پێمادا ده‌‌هێنا. ئێستاش، له‌ پاش ئه‌وه‌ی که‌ سیحری ژیانم به‌ ده‌میاندا نا، هه‌ر به‌ زویندێتی خه‌ریکه‌ ده‌منێژن. درۆ ده‌که‌م گه‌ر بڵێم ده‌ترسم له‌م‌ مردنه‌. منێک که‌ چیایی ووره‌ به‌رز منداڵی سه‌ر سنگم بێت و ئاوی کانییه‌ سازگاره‌کان شیری مه‌مکم بێت، کێ ده‌توانێت من میوانی ئه‌و ژێر خاکه‌ کات که‌ خۆم هه‌وێنی بم؟

ئه‌وانه‌ی که‌ نامرن و هه‌میشه‌ له‌ دڵی ئێمه‌دا زیندوون!

ده‌بینم له‌ دوور هێشتا ڕه‌نگی سوور گڕه‌ی دێت. ده‌بینم هێشتا سنگی کچه‌ نازداره‌کانم گوله‌ی تفه‌نگ لێیان ده‌ترسێت و دڵی دووژمنی پێ سه‌رسام ده‌بێت. ئاخ بۆ ئه‌و قه‌ڵغانه‌ی که‌ بۆ تیری چاوی دڵدارێک دروست کرابوو، ئیمڕۆ گووله‌ی دووژمن ده‌یپێکێ! ده‌بینم هێشتا کوڕانی شۆڕش، ووره‌ وه‌ک چیا ئاسا، هاواریان دووژمنی بێ ووره‌ کرد‌وه و له‌ دوا ساتی هه‌ناسه‌شیاندا هێشتا کوردستان یان نه‌مان وه‌ک نه‌غمه‌ی بولبل به‌ گوێی سته‌مکاردا ده‌چرپێنن. ئاخ بۆ ئه‌و حه‌یرانه‌ی که‌ په‌یامی ئازادی بۆ‌ مه‌رگی خۆی ده‌هۆنێته‌وه‌!

ئه‌و خه‌باته‌ی که پێی ده‌ڵێن خۆشه‌ویستی

زۆر لاوی دڵ ته‌نگ هاتوونه‌ته‌ دیدارم و سوجده‌ی ئازادی منیان له‌ فرمێسکی چاویان قه‌تیس ماو کردووه‌. مه‌گه‌ر کێلی پیرمه‌گروون ئاسا نه‌بم، گه‌ر ئه‌م ئاواته‌یان به‌ خه‌نده‌یه‌کی ناسک نه‌هێنمه‌ دی. ده‌ڵێن خۆشه‌ویستی جوانه‌ هه‌تا که‌س پێی نه‌زانی. کاتێک که‌ چرپه‌ی ووشه‌ ناسکه‌کان که‌وته‌ گوێی باوکی سته‌مکار، ته‌نها فرمێسکه که‌‌ ده‌دره‌وشێته‌وه‌ له‌ سه‌ر گوڵه‌ باغه‌که‌ی سه‌ر کۆساری عاشق. من ده‌ڵێم، ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ ده‌با هه‌ر له‌ دڵی تۆدا بێت، مه‌‌هێڵه‌ که‌س به‌م‌ ئاواته‌مان بزانێت. من نه‌مردووم، هه‌ر ئه‌وه‌یه‌ ئازاد نیم…

منێک که‌ نامناسن!

من ڕووناکی سه‌ر خاکێکم، ناوی کورد نه‌بێت سته‌م کار ده‌مخوات. ووره‌ی شاخێکی به‌رزم، گڕی بابه‌گوڕگوڕ نه‌بێت، سه‌رمای زستان ده‌مکوژێت. خه‌نده‌ی کیژێکی کوردم، خۆشه‌ویستی کوڕه‌ کوردێک نه‌بێت، له‌ سه‌ر کۆسار گورگ ده‌مخوات. من گڕه‌ی ئه‌و ووشه‌یه‌م که‌ دڵی کوردێکی مه‌رده‌مێری ژێر ده‌سته‌ ئاخی بۆ هه‌ڵده‌کێشێت. من نه‌ ده‌سته‌ خوشکی خۆفرۆشم و نه‌ شنه‌ بای سه‌یرانی خوا پیاوانم. من دایکی وه‌ته‌نم، من دایکی کوردانم. منم که‌ به‌ ڕووی سوور له‌ ته‌رمی کوڕان و کچانی وه‌ته‌ن ده‌ڕوانم، مه‌گه‌ر یادگاریه‌کانیان فرمێسک بێننه‌ چاوانم، ئه‌گینا مردنیان موژده‌یه‌ و بانگی ئازادیم له‌م‌ زیندانه‌ تاریه‌کدا به‌یان ده‌دا.

ئه‌و ڕۆژه‌ی مژده‌ی ئازادی دێت:

به‌یانییه‌کی زووه‌، چیتر ئه‌و ڕۆژه نییه‌ که‌‌ مانگی خامۆش تاریکی شه‌و له‌ ئامێز ده‌نێت. ده‌بێت ڕۆژێک بێت جریوه‌ی بولبول دڵی کوردی ژێر ده‌سته‌ هه‌راسان بکات و بڵێت:”ده‌ده‌ی هه‌سته‌ دایکی وه‌ته‌ن ئیمڕۆ میوانه‌”. ئای له‌و ڕۆژه! ده‌بێت به‌ چه‌شنی کام ڕۆژه‌ی حه‌شر بێت؟ شه‌ماڵی بیابانی ئه‌م جاره‌ مه‌حاڵه‌ به‌ ڕوونکای مۆمی ئه‌مڕۆمان بوێرێت.

ئیمڕۆ شه‌هیدانمان به‌ ڕه‌نگی سووریان شه‌قامی نامۆیی سواغ ده‌ده‌ن. به‌فری سپی سه‌ر قه‌ندیلی ئه‌م جاره‌ ناتوێته‌وه‌ و هه‌میشه‌ سپییه‌. له‌ ژێر سێبه‌ری داری ئازادی ئه‌م جاره‌، چیمه‌نێکی سه‌وز خۆی له‌ زه‌وی ناوه‌ که‌ به‌تیشکی ڕۆژی نوێ گه‌شه‌ ده‌کات. ئیمڕۆ ڕۆژی حه‌ق و سزادانه‌!

مه‌رده‌مێری ئه‌م جاره‌ لاوی تازه‌ پێگه‌یشتووی کورده‌، به‌ ره‌و چیای به‌رز ئۆغر ده‌کات. ئه‌م جاره‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌ تاوه‌کو ئازادی ئه‌م نیشتیمانه‌ به‌رجه‌سته‌ نه‌کات

ڕاپه‌ڕین
له‌ گه‌ڵ هه‌ڵهاتنی ڕۆژی نوێ، كوڕانی دایكی وه‌ته‌ن، كه‌ چه‌ند ساڵ بوو له‌ شاخه‌كاندا خه‌ونیان به‌ ئازادییه‌وه‌ ده‌دی، ئیمڕۆ بوو كه‌ پێی پیرۆزیان خسته‌ سه‌ر دڵی شاره‌كه‌م و به‌و په‌ڕی ئازایه‌تی و چاونه‌ترسییه‌وه‌‌ به‌ره‌و ڕووی مه‌رگ چوون.

به‌یانی بوو، له‌گه‌ڵ ده‌نگی یه‌كه‌مین فیشه‌ك، ناوی پێشمه‌رگه‌م هاته‌ به‌ر گوێ. ئه‌و ڕۆژه‌ ته‌نها ڕزگاری ووڵات ئامانج بوو. دووژمن له‌ قه‌ڵا ئاسنینه‌‌كانییه‌وه‌ خۆی حه‌شار دابوو، چاوه‌ڕێی عیبره‌تی زه‌مانه‌ بوو. له‌ گه‌ڵ دواهه‌مین هه‌ناسه‌یدا ده‌یگووت: ‘ئاخه‌ر چی به‌رگه‌ی هێرشی پێشمه‌رگه‌ ده‌گرێت؟!’. له‌و ساته‌دا، ته‌نها میلله‌ت بوو كه‌ خه‌ریكی ئازادی ووڵات بوو. ناوی تاكه‌ كه‌س هه‌ر نه‌ده‌هاته‌ به‌ر گوێمان، ته‌نها ووشه‌ی پێشمه‌رگه‌ بوو كه‌ ڕووناكی ده‌خسته‌ نێو دڵه‌ تینوه‌كانی ئازادی.

ئه‌و كات ئێمه‌ ماڵه‌كه‌مان به‌رامبه‌ر به‌ یه‌كێك له‌ دڕه‌ند‌ه‌ترین ده‌زگاكانی ڕێژمی عه‌ره‌بی به‌عسی فاشی بوو، كه‌ ئێستا پێی ده‌ڵێن ‘ئه‌منه‌ سووره‌كه’‌. له‌و ڕۆژه‌دا من شاهێدی ووره‌ی میلله‌ت و ترسنۆكی عه‌ره‌ب بووم. ئێستاش دێته‌وه‌ بیرم كه‌ چۆن فاشیسته‌ ترسنۆكه‌كان سه‌ره‌ تاتكێیان بوو، نه‌یان ده‌زانی له‌ چ قوژبنێكدا مه‌رگیان ببینن. له‌ گه‌ڵ هه‌موو هاوارێكی پێشمه‌رگه‌ ووره‌ی فاشییه‌كان زیاتر به‌ ناخی زه‌ویدا ده‌چوو. كوڕانی دایكی وه‌ته‌نیش زیاتر شه‌یدا تر ده‌بوون بۆ بینینی خوێنی چه‌په‌ڵ. من كه‌ ئه‌و كات منداڵ بووم، بۆم نه‌بوو بچمه‌ ده‌رێ، ته‌نها له سوچێكی په‌نجه‌ره‌كه‌دا به‌دزییه‌وه‌ سه‌یری ده‌ره‌وه‌م ده‌كرد.

یه‌كێك له‌ ترسنۆكه‌ فاشیسته‌كان خۆی دا به‌ ده‌سته‌وه‌، زۆر ترسنۆكانه‌ هاته‌ ده‌رێ و سوجده‌ی بۆ چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ك ده‌برد كه‌ نه‌ی كوژن! له‌و‌ كاته‌دا كه‌ توڕه‌یی میلله‌ت له‌ پێواندن نه‌ده‌هات، ئاگام لێ بوو چه‌ند كوڕێكی لاو كه‌وا دیار بوو باوكیان شه‌هید بوو بێت، به‌ چه‌قۆ كه‌وتنه‌ گیانی ئه‌و ترسنۆكه‌. زۆر نه‌برد خوێنی چه‌په‌ڵ له‌ سه‌ر ئه‌و زه‌ویه پیرۆزه‌دا دڵۆپ دڵۆپ بۆ ڕابردووی شه‌رمه‌زاری ده‌نواند.

له‌م ڕۆژه‌دا كورد هه‌مدیس سه‌ری به‌رزی نواند به‌رامبه‌ر دووژمن. ئه‌م جاره‌ش سه‌لماندی كه‌ كوردستان موڵكی كورده ‌و له گه‌ڵ‌ هیچ میلله‌تێكی تردا به‌شی ناكات. له‌م ڕۆژه‌دا پێویسته‌ سه‌ری ڕێز دابنه‌وێنین بۆ ووره‌ی خۆمان و ئه‌و شۆڕشه‌ی كه‌ كردمان له‌م ڕۆژه‌دا‌…. بژی كوردستان!

ئێ بۆ من؟
ئیمڕۆ، كاتژمێر 8.30 به‌یانی

چوومه‌ ژووره‌وه‌‌، ده‌مێك بوو نه‌چوو بووم. هه‌ر كه‌ ده‌ستم دایه‌ كۆمپیوته‌ركه‌، كه‌له‌ زلێك ووتی تۆم له‌ ژیانمدا نه‌دیوه‌، كه‌واته‌ تۆ لێره‌ ناخوێنیت و ده‌بێت بچیته‌ ده‌رێ!. منیش گووتم بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میان ڕاست ئه‌كه‌یت به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی دووهه‌میان به‌یانی وه‌ره‌وه‌. خۆی زۆر لێ تووڕه‌ كردم. گووتی دیاره‌ خه‌ڵكی ووڵاته‌كه‌ی تۆ نازانن قانون چییه!. چی بێت له‌ ئێوه‌ نهێنی بێت، ڕ‌ه‌شان گێچی چووه‌ سه‌ر 100! ئه‌وه‌نده‌ توڕه‌ بووم خه‌ریك بوو به‌ كوردی ده‌ستم ئه‌كرد قسه‌ی پێ بڵێم!

له‌ نێوان ئه‌و چركه‌یه‌ی كه‌ هه‌ستم له‌ جێی خۆم و یه‌ك دانه‌ بكێشم به‌ ده‌میدا، بیرم كرده‌وه‌! گووتم باشه‌ ئێستا ته‌نها دوو ئیحتیمال هه‌یه‌، یان ئه‌وه‌تا ئه‌كێشی به‌ ده‌میدا و ئیمساڵی خوێندنت فت، یان ئه‌وتا دانیشه‌ دنیا ئه‌وه‌ ناهێنێت. فه‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناخۆشه‌ ساڵێكی خوێندنت لێ بڕوات بڕیارم دا كارێكی وه‌ها بكه‌م نه‌ شیش بسووتێت نه‌ كه‌باب!

زۆر ژیرانه‌ دانیشتمه‌وه‌ له‌ جێی خۆم. پێم گووت ‘دوێنێ له‌ ووڵاته‌كه‌م قانوونی تازه‌یان دانا، ده‌بێت ئاگام لێی نه‌بێت!’ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌وێ بوون ئه‌زانن من خه‌ڵكی كوردستانم له‌ عێڕاقه‌وه‌ هاتووم، زانیان مه‌به‌ستم چییه‌و ده‌ستیان كرد به‌ پێكه‌نین. به‌ڵام ئه‌و كابرایه‌ به‌و به‌یانیه‌ زووه‌ ئه‌تگوت به‌ ته‌كلیف ناردوویانه‌ بۆ من هه‌ر به‌ڕۆكی به‌ر نه‌ ئه‌دام. تۆزێكی پێ نه‌چوو گووتی ده‌بێت پێناسه‌كه‌تم بده‌یتێ. منیش هه‌مدیس دوو ئیحتیمالم دانا. گووتم یان ئه‌وه‌تا گۆرانی ‘مه‌ملی مه‌مانی مه‌م مۆ، هی خۆمه‌و نایده‌م به‌تۆ’ی بۆ ده‌ڵێیت یان ئه‌وه‌تا ده‌یده‌یتێ. له‌ به‌رئه‌وه‌ی كابراكه‌ كوردی تێ ناگات من خۆم بۆ ئیحتیمالی دووهه‌مم هه‌ڵبژارد. پێناسه‌كه‌م دایه‌، كه‌چی پێ گووتم ئه‌مه‌ له‌ تۆ ناكات! منیش گووتم ڕاسته‌ من ساڵ دوای ساڵ قۆزتر ده‌بم. هه‌مدیس ئه‌وه‌ی له‌وێدا بوو كه‌وته‌ پێكه‌نین بێجگه‌ له‌و!

دوای من هیچ گوێم نه‌دایه‌ و چوومه‌ سه‌ر كورسیه‌ك دانیشتم بۆیی سه‌یری نمره‌ی تاقی كردنه‌وه‌یه‌ك كه‌م كه‌ 3 هه‌فته‌ له‌وه‌و پێش دابووم. هه‌ر دانیشتم و دا نه‌نیشتم، كابرا هه‌مدیس هاته‌وه‌. پێم گووت ئه‌مجاره‌یان چییه؟ هیچ قسه‌ی نه‌كرد و جوێنێكی دا كه‌ خوا عه‌لیمه‌ كه‌لیمه‌ی لێ ته‌نه‌گیشتم!

دوایی، چووم قاوه‌ بخۆمه‌وه‌ چونكه‌ ئه‌تگووت شه‌وێك پێش ئه‌وه‌ حه‌راسایه‌تیم كردووه‌، چاوم هه‌ڵ نه‌ده‌هات. بڵێ چی؟ كابرا هه‌مدیس به‌رامبه‌ر وه‌ستا بوو. زۆر شڵه‌ژام و به‌ هۆیه‌كی نه‌زانراو یه‌ك په‌رداخ قاوه‌ی گه‌رم و گوڕی پڕ شه‌كر و شیرم كرد به‌ ‘مه‌نتیقه‌ی موحه‌ره‌مه‌’ید!. ‌هه‌‌مدیس دوو حه‌لم هه‌بوو. یان ئه‌وه‌تا ئاش به‌تاڵێكی خێرای لێ ئه‌كه‌یت یان ئه‌وتا ئه‌وه‌ستیت تاوه‌كو كابرا سارد ئه‌بێته‌وه‌. من ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میانم كرد و ئیدی نازانم چی ڕووی دا…

به‌یانی ئه‌گه‌ر نه‌هاتمه‌وه‌ به‌ زیندوێتی، تكایه‌ گله‌یی نه‌كه‌ن!

گوڵ
ده‌ڕۆم و ده‌چووم له‌ نێو داره‌ به‌رزه‌كانی خه‌یاڵدا. له‌ نێوان گه‌ڵا هێشتا ووشك نه‌بووه‌كانی ئه‌م زستانه‌، چاوێكم نایه‌ سه‌ر نیگای كورته‌ یادگارییه‌ك. بینیم هێشتا هێنده‌ی داره‌كانی دیكه‌ مه‌زن، مۆن و بێ ئاره‌زوو نیه‌. ده‌بێت تازه‌ هاتبێته‌ ئه‌م دارستانه‌ چڕه‌ی من. له‌ دوای چه‌ند هه‌نگاوێك، جێ قاچم هێدی هێدی ده‌رده‌چوو له‌‌باخی خه‌یاڵم. له‌ پڕێكدا بڕیاڕم دا چیتر هه‌نگاو نه‌نێم، چی تر زه‌وی ژێر پێم ئازار نه‌ده‌م… به‌سه‌ ئیتر. به‌ڵام ئاره‌زووی دڵ ڕێی پێ نه‌دام هۆشم به‌كار بێنم و چیتر له‌ غه‌م ده‌ست هه‌ڵبگرم.

دوای چه‌ند هه‌نگاوێك…

چوومه‌ پێشه‌وه‌ی لێی، له‌نێوان گه‌ڵا چڕكانی ته‌نها گوڵێكم به‌دی كرد. له‌ گه‌ڵ سه‌رمای زستان و پێكه‌نینی ڕۆژ و سه‌رنجی مندا، وێنه‌یه‌كی ده‌كێشا كه‌ ته‌نها له‌م خه‌یاڵه‌ی مندا بوونی هه‌یه‌. خۆم پێ ڕانه‌گیرا و له‌ دڵی خۆمدا گووتم: ‘له‌م كۆساره‌دا من ته‌نها باخه‌وانی دڕك و داری به‌رزم، ئاخه‌ر گوڵێكی وه‌ك تۆ چی ده‌كات لێره‌؟’.

ده‌ستم برد له‌ بنچینه‌یدا هه‌ڵی كێشم، به‌ڵام له‌ پڕێكدا، وه‌ك بڵێی هه‌موو گه‌ردوون دژم بێت، نه‌م توانی هێز به‌مه‌ به‌ر ده‌ستم و ته‌نها ده‌ستێكیشی تێوه‌ بده‌م. ئه‌و كات زانیم، كه‌ جێی ئێریه‌و نه‌ ئه‌و بێ من گوڵه‌ و نه‌ منیش بێ ئه‌و باخه‌وانم. هه‌ر بۆیه‌ به‌ زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی خۆی ئاسا، پێشوازیم لێ كردو هیوام خواست هه‌موو كات گه‌شاوه‌ بێت

بۆ زاخاوی مێشك… (بۆ وه‌ڵامه‌كانی خۆتان و خوای خۆتان)
1-	ئه‌گه‌ر یه‌ك ملێۆن ئیرۆت برده‌وه‌ چی ئه‌كه‌یه‌ت؟؟

أ‌-	یه‌كسه‌ر وه‌ره‌قه‌كه‌ ئه‌دڕێنم بۆێ ئاوت كیرینه‌که‌م لێ نه‌بڕن

ب‌-	موته‌ئه‌كیدم تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ ئه‌بم. فه‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ دای ئه‌نێم بۆ عه‌مه‌لیاتی دڵه‌كه‌م.

ت‌-	ئه‌یخه‌مه‌ سه‌ر ڕه‌قه‌می حسابه‌كه‌م

2-	واتای ‘به‌ ساقه‌ت بم’ چیه‌ به‌ دیالێكتی سلێمانی

أ‌-	یاعنی به‌ قوربانت بم

ب‌-	به‌ خوا نازانم

ت‌-	عه‌مرت نه‌مێت توخوا ئه‌وه‌ پرسیاره‌؟

3-	ئه‌م دێڕه‌ شیعره‌ ته‌واو بكه‌…

كوڵمت بێنه‌ پێشه‌وه‌، كه‌س لێوی لێ نه‌داوه‌

أ‌-	له‌ سه‌ر كاو بۆكه‌ی یارم ‘ ما شه‌ڵای’ لێ نوسراوه‌

ب‌-	من ئه‌ڵێم ماچی لێوم ده‌وێت، ئه‌و ده‌می به‌ لووتمه‌وه‌ نووساوه‌

ت‌-	خوا جوانی دانابێت، كچی ئه‌فغانستانه‌ به‌ شه‌رتی عه‌باوه‌

4-	به‌ چه‌ند لاوه‌ ده‌توانیت به‌ سه‌ر قه‌ڵادا سه‌ر كه‌ویت؟

أ‌-	له‌ پشت و دواوه‌

ب‌-	له‌ یه‌ك لاوه‌

ت‌-	له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ (لۆ تۆ بزنیت؟)

5-	‘ ده‌ قومری مه‌ گری ئێواریه‌’ ناون نیشانی گۆرانیه‌كه‌… به‌ڵام ئایا گۆرانی بێژ‌ه‌كه‌ی كێیه‌؟

أ‌-	زه‌كه‌ریا

ب‌-	حه‌مه‌ قوتو

ت‌-	اسماعیل جمعه‌

ث‌-	نه‌قیب حه‌بسه‌

6-	له‌ به‌ر نامه‌یه‌كی هه‌زه‌لیا پێت ده‌ڵێن ئه‌م گۆرانیه‌ ته‌‌واو كه‌..

كه‌وای به‌ری جه‌لسه‌یه‌، ماڵیان جیرانی مه‌یه‌

1-	ده‌ڵێن كچه‌كانی چه‌ت دوو هه‌زار نیك نه‌یمیان هه‌یه‌

2-	 ده‌ڵێن هه‌رچی چاوی سه‌وزه‌، بیل فیعل هه‌مووی عه‌ده‌سه‌یه‌

3-	هه‌ده‌فی به‌عزه‌ كوڕێك، کچی جوان و گه‌عده‌یه‌‌

Tips & Trucs and some facts…
1-	هه‌رچیه‌ك قژی درێژ بوو، پاو و پووزی لوس بوو، به‌ له‌نجه‌و لار ڕۆیشت شه‌رت نیه‌ كچ بێت!

2- ئه‌گه‌‌ر كچێكیش به‌لاتا ڕۆیشت مه‌عنای ئه‌وه‌ نیه‌ تۆ پێی بڵێیت ‘سه‌موون گیان یان وه‌یش كه‌ جوانیت جوجه خان’، چونكه‌ عه‌رز عه‌رزی خوایه‌ و ده‌میش هه‌ر بۆ ته‌علیق نه‌كراوه‌…

3- كاتێك كه‌ ده‌ستت كرد به‌ گفتووگۆ له‌ گه‌ڵ كچێكی كوردا، بۆ یه‌كه‌م جار، مه‌ڵێ من هیچ كچی كورد ناناسم یان قه‌ت پێم نه‌خستۆته‌ حه‌فله‌ی كوردیه‌وه‌… درۆیه‌ك كه‌ ڕێی تێ بچێت!!!

4- شه‌رت نیه‌ دوای هه‌موو ‘ سلام و علیكم .. علیكم سلامێك’ خۆشه‌ویستی شیرین فه‌رهادی به‌ دوادا بێت! زۆر ئاسایشه‌ گه‌ر كچێكی كورد تۆی به‌ دڵ نه‌بێت و له‌ دوای گفتووگۆكه‌ ئیتر ڵێت نه‌پرسێته‌وه‌…

5-	باوی نامه‌و نامه‌ كاری نه‌ماوه‌، هه‌رچیه‌كت ویست به‌ فاكس بینێره‌!

6- گه‌ر بۆ یه‌كه‌م جار به‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ت گووت ‘ من تۆم خۆش ده‌وێت’ مه‌ڕۆ به‌ زمانی ئه‌و ووڵاته‌ی كه‌ لێی ده‌ژیت پێی بڵێیت یان پێێ بڵییت ‘ من حه‌زم لێته‌’! چونكه‌ ئه‌وه‌ مانایه‌كی زۆر جیاوازی هه‌یه‌ وه‌ك له‌ وه‌ی بڵێیت’ من تۆم خۆش‌ ده‌وێت’ .

7- ئه‌گه‌ر له‌ كاتی ته‌له‌فۆن كردندا خۆشه‌ویسته‌كه‌ت له‌ پڕێكدا گووتی ‘ نه‌سرین گیان دوای ته‌له‌فۆنت بۆ ئه‌كه‌مه‌وه‌’، وا مه‌زانه‌ شێت بووه‌. ئه‌وا دیاره‌ ڕه‌قابه‌ی له‌ سه‌ره‌، یان باوكی یان براكه‌ی له‌ ده‌ورو پشتین.

8- به‌س مه‌وعید ببه‌سته‌ له‌ پارك و ماركدا. هه‌موو جارێكیش برنج و فاسۆلیا خۆش نیه‌! تۆزیك ڕۆمانسی به‌، خۆشه‌ویسته‌كه‌ت ببه‌ بۆ شوێنێکی دیكه‌.

9- ئه‌گه‌ر كوڕێكی مێشك فراوانیت، به‌ڕای من ئه‌كه‌یت، خۆت تووشی به‌زمی كچی كورد مه‌كه‌! له‌ دوایدا خۆ هه‌ر پێت ده‌ڵێن ‘ مێشكه‌كه‌ی هی بن لادن بوو!’ .

ڕێکه‌وت
كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ:

له‌ ئیشه‌كه‌م بووم. كوردێك هاته‌ ژووره‌وه، دیار بوو پرسیارێکی هه‌بوو له‌ سه‌ر كامێرای دیجیتاڵ، به‌ كوردی پێی گووتم: ‘ كاكه‌ گیان به‌ كوردی قسه‌ ئه‌كه‌یت؟’

عه‌یب بوو ژن و ماڵی له‌ گه‌ڵ بوو ئه‌گینا پێم ئه‌گووت: ‘ برا پێ ڕابواردنی سێ مانگی داهاتووت له‌ سه‌ر خۆمان’

هه‌رچه‌ندم كرد ویستم هیچ نه‌ڵێم له‌ ڕووی پرسیارێکی وا نا ماقووڵا به‌ڵام ئاخیره‌ن خۆم نه‌گرت و  پیم گووت ‘ I will try’.

ناوه‌ڕۆكی ڕووداو: كورد زۆر ساویلكه‌یه‌.

ده‌ورو به‌ری سه‌عات 2ی نیوه‌ڕۆ:

كیژێكی سۆماڵی هاته‌ ژووره‌وه‌ داوای تازه‌كردنه‌وه‌ی خه‌تی مۆبایله‌كه‌ی د‌‌ه‌‌كرد. كاره‌كه‌ ده‌وری 30 ده‌قه‌ی ده‌خایاند. له‌و 30 ده‌قه‌یه‌دا 3 جار ته‌له‌فۆنی كرد هه‌ر جاره‌و ئه‌یگووت ‘ حبیبی یا….’ منیش خۆم پێ نه‌گیرا پێم گووت ‘ دیاره‌ حه‌بیبی زۆرت هه‌یه‌؟’ ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا پێی گووتم ‘ ئه‌گه‌ر به‌دڵته‌ تۆش وه‌ره‌ ڕیزه‌وه‌’

ناوه‌ڕۆكی ڕووداو: په‌ح له‌ كچی ئه‌م زه‌مانه‌.

كاتژمێر 4ی عه‌سر:

زۆرم برسی بوو چووم نان بخۆم. 20 ده‌قه‌ له‌ڕیزا وه‌ستام بۆ له‌فه‌یه‌کی بگ ماك. كه‌چی كه‌ ده‌ستم كرد به‌ گیرفانما، جزدانه‌كه‌م له‌ بیر چوو بوو.

ناوه‌ڕۆكی ڕووداو: هه‌ندێ جار قسه‌ی بێ سوودیش خۆشه!

ماڵئاوا…
ئێسته‌ش دێته‌وه‌ یادم ئه‌و شه‌وه‌ی كه‌ كوردستانمان به‌جێ هێشت شه‌ش ساڵ له‌مه‌و پێش. ناتوانم بڵێم كه‌ زۆر دڵ ته‌نگ بووم ئه‌و شه‌وه… چونكه‌ له‌ته‌مه‌ندا هێجگار منداڵ بووم و هێشتا ووشه‌ی ‘دووری’ نه‌هاتبووه قاموسی ژیانمه‌وه‌. ڕۆژ دوای ڕۆژ كه‌ بیرم له‌و شه‌وه‌ ده‌كرده‌وه‌ له‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ هاتمه‌ هه‌نده‌ران، زیاتر ئازاری دڵم قوڵپی ده‌هات. به‌ڵام هێشتا نه‌م ده‌زانی بۆ؟ ده‌تگووت شتێكم لێ وون بووه، نه‌م ده‌زانی چیه‌! ڕۆژێكیان زۆرم بۆ هات به‌ باوكم گووت ئه‌رێ من زۆر بیری شتێك ده‌كه‌م ده‌بێت جارێكی تر بیبنمه‌وه‌؟ له‌م قسه‌ زلانه‌ هێشتا ته‌واو نه‌بووبووم باوكم گوتی ‘ڕۆڵه‌ تۆ لێره‌ گه‌وره‌ بویت تازه‌ كوردستانی چی؟’ لێره‌دا من پرسیـم ‘ئه‌ی تۆ؟ بیری كوردستان ناكه‌یت؟’ هێشتا قسه‌كه‌م ته‌واو نه‌كردبوو گوتی ‘ئاخ، چۆن نا كوڕم؟!’. منیش هه‌ر ئه‌و‌‌ه‌نده‌م بۆ گوترا كه‌ بڵێم باشه‌ كه‌ تۆ بۆت هه‌بێت بیری شتێك بكه‌یت بۆ من بۆم نیه؟

وابزانم هه‌ر له‌و شه‌وه‌شدا دابوو ئه‌م هۆنراوه‌یه‌م نووسی و له‌ كۆتایدا نه‌م زانی چی بنووسم ناچار نووسیم ‘پێشكه‌شه‌ به‌و نیشتیمانه‌ی كه‌ وا ده‌زانێت به‌هاریش پاییزه‌و هه‌میشه‌ گه‌ڵا ده‌بێت بوه‌رێنێت!’

بڕیارم دا له‌م شه‌وه‌ بێ ئامانه‌

بێ نازت بكه‌م ئه‌ی شاره‌كه‌م

دوا هه‌ناسه‌ی قوڵی كۆسارانت

پێشكه‌شی جێ ژوانی ساردت بكه‌م

ناشزانم چۆن پێت بڵێم گیانه‌

ده‌ڕۆم و كۆچ بۆ ژیانێكی تر ده‌كه‌م

پێم شه‌رم نیه‌ گه‌ر ئێستاكه‌ش

چه‌ند فرمێسكێكت به‌دیاری پێشكه‌ش بكه‌م

بڵێم هه‌ڵی بگره‌ بۆ ئه‌و ڕۆژ‌ه‌ی

كه‌میوانی ژێر خاكتم ده‌كه‌ن

یان بۆ هه‌رچ ساتێك كه‌دڵی ناسۆرم

یادی ڕۆژانی سه‌رچنار و سه‌هۆڵه‌كه‌ت بكه‌ن

ڕوو له‌ هه‌ر كوێ یه‌كت ده‌كه‌م

له‌نجه‌و لارت شێت و شه‌یدام ده‌كه‌ن

جێ ژوانه سارده‌كانت، تریفه‌ی مانگی‌ شه‌وانت…

وورده‌ وورده خۆیانم لێ زوویر ده‌كه‌ن

ده‌به‌سه‌ ئیتر! نازتم پێ هه‌ڵناگیرێ!

ده‌مه‌وێت بڵێم كه،

‘ ئه‌م جاره‌ دوو باره‌ فرمێسكی چاوم ڕووباره‌

بڕیارم داوه‌ دوا بڕیاره كۆچ بكه‌م له‌م شاره‌’

‌ئێستا ده‌ڕۆم بۆ دوا جاره‌

كه‌ سوجده‌م بۆ تۆ بێ وه‌ڵامه‌

دوا شه‌ویشم شه‌وێكی زامداره‌

كه‌نه‌م توانی سه‌ر بخه‌مه‌ سه‌ر سنگی ئه‌م شاره‌…